دهۆك- شینوار كۆچه‌ری، سه‌ركه‌وت له‌تیف
عه‌بدولڕه‌حمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی چاڤدێره كه پانزه ڕۆژ جارێك ده‌رده‌چێت به تیراژی حه‌وسه‌د دانه، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕێخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی له پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌رده‌چێت، یه‌كه‌م ژماره‌ی له 31 /5/2005 ده‌رچووه، تائێستا به‌رده‌وامه، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ: "سه‌ره‌تا چاڤدێر پاشكۆیه‌كی چوار لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر بوو له سلێمانی، سه‌ره‌تا مانگانه‌بوو، دواتر كردمان به هه‌شت لاپه‌ڕه و له دهۆك چاپمان كرد، دواتر ستافێكمان دروستكرد و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاره‌كانمان به‌ره‌و پێش برد، تاوه‌كو و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی سه‌ركه‌وتوو گه‌شه‌ی سه‌ند، ئێمه ویستمان هه‌رله سه‌ره‌تاوه، شتێك بێت سه‌ربه ڕۆژنامه‌ی چاودێری سلێمانی نه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه شتێكی سه‌ره‌تایی بوو، له ئاستی ڕۆژنامه‌ی چاودێردا نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆری نه‌برد كه جیابووینه‌وه چاپه‌كه‌مان هێنایه‌وه دهۆك.
وتیشی: "كۆمه‌ڵێك جیاوازی هه‌یه له‌نێوان چاودێری سلێمانی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، سه‌ره‌تا له‌ژێر ناوی سیتاهی بڵاومان كرده‌وه، دواتر كردمان به چاڤدێر. ئه‌و ئاشكرایكرد له به‌رنامه‌یاندایه بیكه‌ینه هه‌فتانه، به‌ڵام هه‌ندێ كێشه‌ی ترمان هه‌بوو، وه‌ك نه‌بوونی شوێنێكی گونجاو و كاره‌با.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی خوێنه‌ر و ڕوژنامه‌نووسان تائێستا چاڤدێر نه‌یتوانیوه گوزارشت له ناوچه‌كانی تر بكات و له‌ڕووی ته‌غتیه‌ی هه‌واڵیشه‌وه لاوازه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت: "وه‌ك چاڤدێر كاره‌كانمان و توانای مادیمان سنوورداره، ئه‌گه‌ر توانای مادی باشمان هه‌بێت ئه‌وا ستافێكی فراوانتر دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام چاڤدێر ته‌نها له ده‌ڤه‌ری بادینان بڵاو ده‌كرێته‌وه، پێویسته ته‌نها گرنگی بده‌ین به هه‌واڵی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، كاتێك ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌یت ته‌نها ناوچه‌یه‌ك ده‌یبینی و په‌یوه‌ندی به‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌یه، جیاوازه بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو كوردستانه‌وه هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه، چونكه چاڤدێر پانزه ڕۆژ جارێكه، ناتوانێت له ئاستێكی هه‌واڵی ڕۆژانه‌دا بێت، چونكه ناكرێت هه‌واڵی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌رچوو بڵاوبكه‌یته‌وه، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها سروشتی ڕۆژنامه‌كه‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵكو بڵاوكراوه‌ی نیومانگییه‌كان و مانگه‌نامه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر سنووردا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا ده‌كه‌ن".
سه‌رنووسه‌ری چاڤدێری ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی له سنووری بادینان، جگه له چاڤدێر نیومانگییه‌كی تری هه‌یه به ناوی بادینان، یه‌كێتیی وا سه‌یری ئه‌و دوو بڵاوكراوه‌یه ده‌كات كه ته‌نها بۆ ئه‌و سنووره‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه لایه‌نی مادیمان سنوورداره".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تاچه‌ند چاو‌دێر گوزارشت له بۆچوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات؟ ئه‌و وتی: "لێره‌دا جیاوازی هه‌یه، به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌ده‌ین كه سه‌ربه‌خۆیی بده‌ینه چاو‌دێر، ئه‌وه‌ی ئاگاداری بابه‌به‌ت و كاره‌كانی چاڤدێریش بێت هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌كات، هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر هه‌وڵمانداوه كه وا ده‌رنه‌كه‌وێت، نه سه‌ربه یه‌كێتییه و نه هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی تری سیاسی".
وتیشی: "ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی له سنووری بادینان هانگاوی باشی بڕیوه، ئه‌وه‌تا كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی باشی هه‌یه، چه‌ند گۆڤارێك ده‌رده‌كات و له ئاستێكی باشدایه"، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: "لایه‌نی بێهێزی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ناوچه‌كه په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی حزبیه‌وه نییه، من وای بۆ ده‌چم كه به‌هۆی جیاوازی جوگرافیای ناوچه‌ی دهۆك به به‌راورد به سلێمانی و هه‌ولێر بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه كه یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه، هێنده له‌مێژ نییه، چونكه ئێمه سه‌ره‌تا له‌دوای ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێزمان هه‌بوو، یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی كوردی ناوچه‌كه هی ئێمه بوو، ڕۆژنامه‌مان هه‌بوو به عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌و دابڕانه، دواتر گه‌ڕانه‌وه‌مان جارێكی تر پێویستمان به‌كات و خۆڕێكخستنه‌وه هه‌یه، من زیاتر هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه كه یه‌كێتی دابڕا له‌م ناوچه‌یه".
سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی ئازاد له سنووری بادینان؟ سه‌رنووسه‌ری چاڤدێر ده‌ڵێت: "باوه‌ڕم به ڕاگه‌یاندنی ئازاد هه‌یه، پێموایه چاودێریش پێشه‌نگ بووه، من ئه‌و قسه‌یه ناكه‌م، چونكه سه‌رنووسه‌ری چاڤدێرم، به‌ڵام ده‌كرێ پرسیار له‌گه‌لێك له نووسه‌ران بكه‌یت، له‌و باره‌یه‌وه كه چاڤدێر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر زۆر بڵاوكراوه‌ی تری ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنی ئازاد بڕۆن، چونكه به‌ڕوونی دیاره ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له چاڤدێر بڵاوكراونه‌ته‌وه له شوێنی تر بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند ڕۆژنامه له‌ژێر سانسۆری ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كاندایه؟ بامه‌ڕنی ده‌ڵێت: "هیچ جۆره سانسۆرێك نییه و هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێك نه‌كراوه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانه‌وه"، وتیشی: "تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كی وامان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی پارتی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی چاڤدێر، ته‌نها كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كاتێك كارمه‌ندێكی ئێمه به‌تایبه‌ت په‌یامنێره‌كانمان، كه سه‌ردانی دائیره‌یه‌ك یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌ڵێن له ڕۆژنامه‌ی چاڤدێره‌وه هاتووین، وه‌ك پێویست ئه‌و شته‌ی په‌یامنێره‌كه ده‌یه‌وێت، پێیناده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی تر هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ خۆیان زانیاری و هه‌واڵیان بۆ ده‌نێرن، هه‌ر پێویست ناكات په‌یامنێره‌كه‌شیان بچێت".
هێمای به‌وه‌شدا كاتێك په‌یامنێری ئه‌وان بۆ به‌دواداچوون ده‌چێته ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سنووره‌كه، كه ده‌زانن ڕۆژنامه‌ی چاڤدێره لێدوان ناده‌ن یان ده‌ڵێن ئیشمان هه‌یه، هه‌روه‌ها كه گۆڕانێكی نوێش ڕووده‌دات له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه حه‌زناكه‌ن جاری یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی چاڤدێروه بڵاوبكرێته‌وه، ته‌له‌فۆن بۆ شوێنی تر ده‌كه‌ن تاوه‌كو هه‌واڵه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسییه‌وه هه‌یه".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق